ژنێک کچێکی هەبوو دای بە شوو لەو کاتەدا...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
648 مشاهده
ژنێک کچێکی هەبوو دای بە شوو، لەو کاتەدا کە گواستیانەوە، دەستیکردە پینگە پینگ بە سەریا و پاش ئەوە کە بردیان بەم بەیتانە ئەیلاواندەوە:
نۆ نانی خوارد وە نازەوە
نۆ نانی خوارد وە پیازەوە
نۆ نان لە ساجی گەرمەوە
نۆ نانی ڕەق وە بەرمەوە
نۆ نانی خوارد وە شیرەوە
نۆیشی فڕان لە تیرەوە
دایکی مرێ گوڵوەشان
وە دڵ ناشتا بردیشیان!