خێزانێک هەبوو لە بەختانیان بوو بەشی زۆر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  600 مشاهده

خێزانێک هەبوو لە بەختانیان بوو، بەشی زۆری ئافرەتیان بە بێ بن ئەچوونە لای مێرد. جارێک کچێکی ئەم بنەماڵەیە شوو ئەکا و زەماوەندی بۆ ئەکەن، شایەر و زووڕناژەن دێنن، شایەرەکە زۆر باش ڕەفتاری ئەم خێزانە ئەزانێ. لە کاتی هەڵپەڕکێدا بەم جۆرە گۆرانی ئەڵێ:

دایکی وە بێ
خوشکی وە بێ
میمکی وە بێ
زووڕنا بژەن
ئەمیش چە بێ؟