کابرایەکی ژن مردووی دوو سێ منداڵ بەسەرا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  446 مشاهده

کابرایەکی ژن مردووی دوو سێ منداڵ بەسەرا کەوتوو، ئەیویست ژنێکی تر بێنێ، بەڵام ژنێکی وا کە بتوانێ مناڵەکانی بۆ بەخێو بکا. هەر چەند ئەگەڕا دەستی نەئەکەوت، لە ئاخرا ناوبانگی ژنێکی تەڕپیری کەمەرە لە ملی دوو سێ دان لە پێشەوە کەوتووی بیست و چوو خوازبێنی کرد. خوا چارەنووسی لەیەک نووسین و دەستیان کردە گەردنی یەک.

شەوێ لە کاتی جووتبوونا ژنە بە مەکرێکەوە دوو سێ جار وتی: «ئای! بڤە، بڤە، بڤە» پیاوەش کە ئەمەی بیست، نەیکردە نامەردی دەستی کرد بە نقەنق و وتی: «عەمە عەمە» هەموو لێفە و دۆشەک و گەڵ و گیپاڵی ژنەی پیس کرد. ژنە کە ئەمەی زانی بڕیاری دا کە ئیتر فێڵبازی واز لێ بێنێ، چونکە مێردەکەی گەلێ لەو زۆرزانتر بوو، هەزار فاکی بە فیکێکی.