حەسەن بەگی جاف گێڕایەوە وتی ساڵی ١٩٣٠...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  485 مشاهده

حەسەن بەگی جاف گێڕایەوە وتی:

ساڵی ١٩٣٠ە، تۆفیق وەهبی کرابوو بە موتەسرەفی سولەیمانی، فەقێ محەمەدی هەمەوەن مودیری ناحیەی بازیان بوو، دەستەیەکی زۆر لە سولەیمانیەوە هاتبوون بە پیر موتەسرفەوە. یەکێک لەو کەسانە کە هاتبوون عزەت تۆپچی بوو. ئێمە هەموو لای فەقێ محەمەد بووین، قائمقامی چەمچەماڵ بە تەلەفۆن بە فەقێ محەمەدی وت ئەوانەی هاتوون بە پیر موتەسرەفەوە کێ و کێن؟ ئەویش ناوەکانی یەکە یەکە دایە، تا هاتە سەر عزەت ئەفەندی، وتی عزەت. قائمقام پرسی کام عزەت؟ عزەت ئەفەندیش خۆی ڕاوەستاوە و بیرەیەکی ساردی بە دەستەوەیە ئەیخواتەوە، وتی: «با بێژین عزەتی خولەی فاتە درێژ»، عزەت ئەفەندی ئەمەی لە دڵا پێ خۆش نەبوو، بەڵام هیچ دەنگی نەکرد. تەلەفۆن داخرایەوە و هەموو دانیشتووین چاوەڕێی هاتنی موتەسرەف ئەکەین، فەقێ محەمەد ڕووی کردە عزەت ئەفەندی وتی: «عیزەت ئەوە چی ئەخۆیتەوە؟»، عزەت ئەفەندیش هیچ سێ و دووی لێ نەکرد بە دەنگێکی بەرز وتی: «فەقێ محەمەد ئەوە جۆیە تۆ بە کاڵی ئەیخۆی من بە تەڕی».