پیاوێک هەبوو لە سنە مەولووی ناو بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  462 مشاهده

پیاوێک هەبوو لە سنە -مەولوو- دراوسێکیان هەبوو «ئا ئەسکەر»ی ناو بوو. ئائەسکەر لەوانەبوو چەوری ئەدا لە سمێڵی و ئەیوت: چێشتەکەمان چەور بوو، بە دەمیشیەوە قورقێنەی درۆزنەی لێ ئەدا. ڕۆژێک مەولوو سەبەتەیەک «سێف زەوینی» ئەبردەوە بۆ ماڵەوە، ئەبووایە بە بەر دەرگای ماڵی ئا ئەسکەریشا بچوایەتەوە، نەیئەویست ئا ئەسکەر بەمە بزانێ، سەری سەبەتەکەی داپۆشیبوو کە بەوێچدا تێ پەڕی، ئا ئەسکەر لە بەردەرگادا وەستابوو لێی پرسی: «ئا مەولوو ئەوە چەس لە ناو ئەو سەوەتەدا داتپۆشیگە؟» مەولوویش ئەڵێ: «ئا ئەسکەر ئەوە ئەو چتەس کە گەرەکمە ئێوە نەزانن چەس».