لە دانیشگای کوردی لە بەغدا لە پۆلی سێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  554 مشاهده

لە دانشگای کوردی لە بەغدا لە پۆلی سێ، قوتابییەکان وا چووبووە دڵیانەوە کە من کەسیان ناناسم وە منیش هەر وام پیشان ئەدان. ڕۆژێک کە ڕۆژی ١٩٧١/٤/٢٨یە یەکەم سەعات دەرسی ئەوانم هەبوو، یەکێک لە قوتابییەکان کە ناوی عەبدولڕەحمان بوو، وتی مامۆستا تۆ لە ناو ئێمەدا تەنها جەمیل هەمزە نەبێ کەسمان ناناسی. منیش گورج وتم کامەتە جەمیل؟ ئەویش هەر خێرا پەنجەی درێژ کرد بۆ جەمیل و وتی ئەوەتە.