امین السادات هەبوو لەم ئاخرەدا کەوتبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  444 مشاهده

«امین السادات» هەبوو، لەم ئاخرەدا کەوتبووە بیارە. ڕۆژێک ئەچێتە دەرەوە، لەو کەژە خەریکی پیشۆک خواردن ئەبێ. کابرایەکی جاف- کە خزمەتکاری ماڵی مەحموو پاشا بوو- ئەچێ بە سەریاو ئەڵێ مامە سەی ئەوە چێ ئەکەی؟ ئەڵێ برا گیا ئەخۆم. ئەڵێ جا مامە سەید بۆ چ ناچی خزمەتکاریی ماڵی پاشا بکەیت و گیا نەخۆی. ئەویش ئەڵێ: «خاڵە جا تۆ بۆ ناچی گیا بخۆیت و خزمەتکاری ماڵی پاشا نەکەیت»