ئەحمەدی عەزیز ئاغا یەکێک بوو لە نوکتەبێژ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  478 مشاهده

ئەحمەدی عەزیز ئاغا یەکێک بوو لە نوکتەبێژ و قسەخۆشەکانی سولەیمانی، ڕۆژێک کچەکەی پێی ئەڵێ: «بابە تۆ بۆ وا بەینت لەگەڵ دایکما تێکچووە و ئەو گفتولفتەی جارانت لەگەڵی نەماوە؟» ئەویش ئەڵێ: «ڕۆڵە تا ئەو وەختە کە دایکت ژنی من و دایکی تۆ بوو، ئەوە بوو ڕێکوپێک بووین، بەڵام لەو وەختەوە کە بووە بە دایکی من و ژنی تۆ، وا بەم جۆرە تێک چووین».