سەردار لە بۆکان باخێکی نایابی هەبوو چوا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  553 مشاهده

سەردار لە بۆکان باخێکی نایابی هەبوو، چوار دەوری بە دیوار گیرابوو. ڕۆژێک کابرایێک پەیژەیەک ئەبا ئەچێتە ناو باخەکەوە و دەست ئەکا بە مێوە دزین. لەو کاتەدا باخەوانەکە پەیدا ئەبێ. ئەمەیش خێرا پەیژەکە ئەخاتە سەر شانی و ئەڵێ: «هەی پەیژە!». کابرای باخەوان ئەڵێ کوڕە کابرا ئەوە چی ئەکەی لێرە؟ ئەویش ئەڵێ پەیژە ئەفرۆشم. ئەڵێ پەیژە لە باخی منا ئەفرۆشی؟ ئەڵێ: «برا پەیژەی خۆمە لە هەر کوێیەک ئەیفرۆشم ئەیفرۆشم».