یەکێک لە شاعیرە چاکەکان ڕۆژێک چووە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  491 مشاهده

[...] لە شاعیرە چاکەکان بوو. ڕۆژێک چووە مزگەوتێکەوە سەیری کرد وا کابرایەک لەگەڵ هەتیوێکا خەریکە، دەستی کرد بە قسەکردن. پێی وت تۆ لە ماڵی خوادا چۆن شتی وا ئەکەی؟ بە تەواوی کابرای تەریق کردەوە. کابرا شاعیرەکەشی ئەناسی کە چ ماڵێکە، بۆی چووە کەمینەوە، ڕۆژێک بە گیری هێنا هەر لە هەمان شوێنا ئەویش خەریکی هەتیوێکە. وتی ها برا خوا چاک هەق ئاخاتە دەست. ئەوەت لە چی و ئەمەت لە چی؟ ئەویش وتی: «برا نەتبیستووە ئەوی بۆ شاعیر دروستە، بۆ غەیری شاعیر دروست نییە».