شێخ قادری سیامەنسوور ڕۆژێک لەگەڵ حەمید...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  564 مشاهده

شێخ قادری سیامەنسوور ڕۆژێک لەگەڵ حەمید ئاغا قسە ئەکەن. حەمیداغا بە شێخ قادر ئەڵێ: «ماڵی ئێمە هەر لە نەدیتی دوعای خێر بۆ تۆ ئەکەن و چاکەت ئەڵێن». شێخ قادریش ئەڵێ: «لە نەدیتی بۆ چی، دوور نییە چاویان پێم کەوتبێ».