کابرایەکی خەڵکی ئەم کوێستانە کە کورد بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  497 مشاهده

کابرایەکی خەڵکی ئەم کوێستانە کە کورد بوو، لە باو و باپیریەوە لە شاقەڵا و بس و مەولانا جێگیر ببوو، جارێک کوردێکی گەرمیانی لە زستانا ئەبێ بە میوانی. گەرمیانیەکە سەیر ئەکا وا لێژنەدار خرایە ناو ئاگردانەکەوە ئەڵێ: بەخوا برا ئێوە لەزەت ئەوەن لەو دارە وشکە زەنگانە. کوێستانیەکە ئەڵێ: بۆ چ ئێوە نیتانە؟ ئەڵێ نەوەڵڵا. ئەڵێ ئەی چی ئەسووتێنن؟ ئەڵێ: «برا شیاکە ئەکەین وە تەپاڵە و ئەیسوتێنین». ئەڵێ: «جا برا بەڵکوو ئەقڵی بڕی و ساڵی گووی نەکرد».