شێخ ڕەزا جارێ ئەچێتە سولەیمانی بەناو کۆ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  829 مشاهده

شێخ ڕەزا جارێک ئەچێتە سولەیمانی، بەناو کۆڵانێکا تێ ئەپەڕی چەند ئافرەتێکی جوان و بەدیمەن لە پێشەوە ئەبن. شێخ پێیان ئەڵێ: «خۆتان لادەن با بڕۆم چونکە بە ناو ژنانا ڕۆیشتن کەراهەتی هەیە». یەکێ لە ئافرەتەکان سەر و سەودادار ئەبێ ئەڵێ: بەڵێ باشە شێخ، بەڵام ئایا وەختێ کە هاتیە دنیاوە لە ناو ژنەوە نەهاتیت؟

شێخ ئەڵێ: «بەڵێ، بەڵام وەختێ کە من لە ناو ژنەوە هاتمە دەرەوە، وا بەم جۆرە گوشاد نەبوو؟»

کابرایەک ئەچێتە لای کاکە حەمەدی سولەیمانی ئەڵێ: «قوربان کۆڵنجم کردووە. هاتووم نووشتەیکم بۆ بکەیت، بەڵکوو لە کۆڵم کەوێ، ئەم مەجیدیەشم هێناوە بۆ سەر قەڵەمانە». کاکە حەمەدیش بەبێ ئەوەی هیچ خۆی تێک بدا دەست ئەبا مەجیدیەک ئەخاتە سەر مەجیدیی کابرا و پێی ئەڵێ: «کوڕم بچۆ بەم دوو مەجیدییە سوخمەیەکی ناودار بکڕە و لەبەری کە، کۆڵنجەکەت لە کۆڵ ئەکەوێ»