گڵی یاقووتە تۆزی عەنبەری سارایە بەرزنجە

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  1151 مشاهده
گڵی یاقووتە، تۆزی عەنبەری سارایە بەرزنجەاعلام
گیای زمڕووتە، بەردی گەوهەری یەکتایە بەرزنجە
لەلای کوێر گەر بینای وەک دۆزەخە، ئەمما لەلای چاوساغ...
وەکوو قەسر و قوسووری جَنَّةُ المَأْوىعربی یە بەرزنجە
مەتافی یادگاری شێری یەزدان و حُسَيْنَيْنعربیە
زیارەتگاهی ئالی حەزرەتی طاهااعلام یە بەرزنجە
نەوەک هەر کانیاوی عەینی شەهد و شیر و تەسنیمە
درەختیشی لەلای ئەربابی خۆی «تووبا» یە، بەرزنجە
بڵێ ڕووی تێ نەکەن دەججاڵاعلام و فیرعەونی زەمان، بێخودتخلص
کە جەولانگاهی شێخ عیسا و شێخ مووسایە بەرزنجە