گڵی یاقووتە تۆزی عەنبەری سارایە بەرزنجە

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  1195 بینین
گڵی یاقووتە، تۆزی عەنبەری سارایە بەرزنجەناوی تایبەت
گیای زمڕووتە، بەردی گەوهەری یەکتایە بەرزنجە
لەلای کوێر گەر بینای وەک دۆزەخە، ئەمما لەلای چاوساغ...
وەکوو قەسر و قوسووری جَنَّةُ المَأْوىعەرەبی یە بەرزنجە
مەتافی یادگاری شێری یەزدان و حُسَيْنَيْنعەرەبیە
زیارەتگاهی ئالی حەزرەتی طاهاناوی تایبەت یە بەرزنجە
نەوەک هەر کانیاوی عەینی شەهد و شیر و تەسنیمە
درەختیشی لەلای ئەربابی خۆی «تووبا» یە، بەرزنجە
بڵێ ڕووی تێ نەکەن دەججاڵناوی تایبەت و فیرعەونی زەمان، بێخودناسناوی ئەدەبی
کە جەولانگاهی شێخ عیسا و شێخ مووسایە بەرزنجە