کوردینە بە گەل بێنەوە وا وەختی سروورە
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
1 دقیقه
949 مشاهده
کوردینە بە گەل بێنەوە وا وەختی سروورە
وەختی گوڵ و ڕێحانە و ئەسرین و چنوورە
بڕواننە گوڵشەن کە ئەڵێی بۆقەلەموونە
گەهـ سەوزە، گەهێ زەردە، گەهێ ماوی و سوورە
بڕواننە ئاونگ و گیا تاکوو بزانن...
ئەم هەر وەکوو زمڕووتە، ئەویش چەشنی بلوورە
بڕواننە دنیا کە ئەڵێی جەننەتە ئیمڕۆ
لایێ هەموو غیلمانە، لەلایێ هەموو حوورە
نێرگس کە تەماشاگەهی سەیرانکەرە ئیمڕۆ
وەک چاوی بوتان خاوەنی سەد جۆرە فتوورە
خزمینە ئەگەر باسی من و باوکم ئەفەرموون
ئاغایە سولەیماناعلام و کەمالاعلامیش وەکوو موورە