دڵم مەفتوونی چاوی دڵبەرێکی نیکتەپەردازە

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  899 مشاهده
دڵم مەفتوونی چاوی دڵبەرێکی نیکتەپەردازە
کە مەحزی حوسنە، عەینی شۆخییە، سەرچاوەیی نازە
لە باغی نازکیدا موعتەدیل سەروێکی ساوایە
لە دیوانی چەمەنزاری دڵا فەردێکی مومتازە
بە زۆری حوسنی خۆی ئیقلیمی ئەرز و ئاسمانی گرت
لەسەر تەختی زەمین شاهی زەمان ماهی فەلەک نازە
سووەیدای پەرچەمی وەک فەجری کازیب زوڵمەت ئەفشانە
بەیازی گەردەنی وەک سوبحی سادیق پەڕتەو ئەندازە
هەرێمی چاو و بەینی ڕوومەت و تاقی خەمی ئەبرۆ
مەتافی نازە، کەعبەی ئیمتیازە، قیبلەیی ڕازە
لە بازاڕی موحەببەتدا هەزار لۆمەم بکەن ئیخوان
ئەڵێم ئەم یۆسفاعلامە، پێغەمبەرێکی خاوەن ئیعجازە
دەخیلت بم بڵێ ڕازی دڵی خۆی دەرنەخا بێخودتخلص
کە ئەم کەرکووکمکانە جێی ڕاوی شەهێن و واشە و بازە