دڵم مەفتوونی چاوی دڵبەرێکی نیکتەپەردازە

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  904 بینین
دڵم مەفتوونی چاوی دڵبەرێکی نیکتەپەردازە
کە مەحزی حوسنە، عەینی شۆخییە، سەرچاوەیی نازە
لە باغی نازکیدا موعتەدیل سەروێکی ساوایە
لە دیوانی چەمەنزاری دڵا فەردێکی مومتازە
بە زۆری حوسنی خۆی ئیقلیمی ئەرز و ئاسمانی گرت
لەسەر تەختی زەمین شاهی زەمان ماهی فەلەک نازە
سووەیدای پەرچەمی وەک فەجری کازیب زوڵمەت ئەفشانە
بەیازی گەردەنی وەک سوبحی سادیق پەڕتەو ئەندازە
هەرێمی چاو و بەینی ڕوومەت و تاقی خەمی ئەبرۆ
مەتافی نازە، کەعبەی ئیمتیازە، قیبلەیی ڕازە
لە بازاڕی موحەببەتدا هەزار لۆمەم بکەن ئیخوان
ئەڵێم ئەم یۆسفناوی تایبەتە، پێغەمبەرێکی خاوەن ئیعجازە
دەخیلت بم بڵێ ڕازی دڵی خۆی دەرنەخا بێخودناسناوی ئەدەبی
کە ئەم کەرکووکشوێنە جێی ڕاوی شەهێن و واشە و بازە