دیسان لافاوی غەم هات هەر وەکوو بارانی نیسانی
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
2 دقیقه
735 مشاهده
دیسان لافاوی غەم هات هەر وەکوو بارانی نیسانی
بیناغەی قەسری مەعمووری تەرەب ڕووی کردە وێرانی
دیسان شاهی قەزا یەخسیری فەرموو جەیشی جەمعییەت
کە سەوقی کردە سەر ئیقلیمی دڵ هۆردووی پەرێشانی
لەناو فڕنی دەروونا وەک سەموون بۆ چی نەبرژێ دڵ
لە کوورەی سینەدا تاکەی نەبێ جەرگیش بە بوریانی
کە وا مەخدوومەیێکی نەونیهالی کاکە شێخ عوسماناعلام
لە باخی عومری خۆی نەیخواردبوو هێشتا بەری جوانی
زەمین نەیدیبوو سەروی موعتەدیل وەک قەددی مەوزوونی
زەمان نەیبیستبوو خونچەی گوڵێ وەک لێوی خەندانی
وەکوو تەیرێ کە بەربووبێ لە حەڵقەی داوی سەییادێ
فڕی ڕۆحی ڕەوانی بۆ ڕیازی خولدی ڕۆحانی
ئەلا ئەی قاسیدی ئەسرین کە چووی بۆ زیارەتی قەبری
بڵێ نەوباوەیێکی نەقشبەندی بوو بە میوانی
«بەدیعە» ی جەننەت ئارا گەر نەما، ئەمما بە لوتفی خۆت
بدەی یاڕەب دەوامی عومری جەدد و باوک و خزمانی
چ جەد؟ ئاودێری باخی حیکمەت و دینی موبینی حەق
چەمەن پیرایی عیلم و باخەوانی شەرعی یەزدانی
سەحابی گوڵشەن ئارایی حەدیسی ئەحمەدی موڕسەل
بەهاری نەشئەبەخشی خونچەیی ئایاتی فورقانی
چ باوک؟ یادگاری حەزرەتی شێخی سراج الدّینشخص
نەوەی نائیب، وەلی عەهدی علاء الدّینی عوسمانیشخص
لە تەکیە و خانەقای زوهدا ئیلاهی کامگاری کەی
بە جاهی شاهـ و بازی نەقشبەند و غەوسی گەیلانی
لە تەئریخی وەفاتی ئەو بەدیعەی نەوجوان عومرە
ئەپرسن گەر لە پیری عەقڵی دانا قاسیی و دانی
لە بەیتی ئاخری نیوشیعری سانی، حەرفی بێ نوختەی
ئەکا ئیزهاری ساڵی ڕیحلەتی مەرحوومەیی فانی
ئیتر بێخودتخلص ئەڵێ «وا حەسرەتا» زوو گوڵشەنی چۆڵ کرد
بەدیعە ڕۆژگار و عەرعەری جۆباری عوسمانیحساب ابجد: بَدیعە ڕۆزگارُ عَڕعَرِ جۆبارِ عُثمانی