مەلا حەمەمینە شێتە لە سولەیمانی جارێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  667 مشاهده

مەلا حەمەمینە شێتە لە سولەیمانی جارێک کوڕوکاڵ هەڵی ئەخڕێنن و ئەیبەن بۆ کانی دۆمان. کە ئەگەنە ئەوێ، ئەیانەوێ کەوشەکانی لێ بدزن بۆ ئەوەی لەم ڕوەوە سەیرانێکیان بۆ دروست ببێ. دارێک لەوێ ئەبێ ئەڵێن کێ ئەتوانێ بچێتە سەر ئەم دارە؟ خەڵکەکە یەکە یەکە ئەڵێن وەڵڵا کەس ناتوانێ، ئەمانەش مەبەستیان ئەوەیە کە بەڵکوو مەلا حەمەمین بڵێ من ئەتوانم، ئەمجا بینێرنە سەر دارەکە و کەوشەکانی لێ بدزن.

سەرە دێتە سەر مەلا حەمەمین، ئەڵێ دەسا وەڵڵا من ئەتوانم، ئەڵێن: دە یاڵڵا. ئەویش چاکی ئەکا بە لادا و کەوشەکانی دائەکەنێ و ئەیکا بە بەر بشتێنەکەیا و بە دارەکەدا هەڵئەزنێ. ئەڵێن ئەوە کەوشەکانت بۆ کوێ ئەبەی؟ ئەڵێ: «ئاخر نەوەک لەوێ ڕێگەیەکم دەستکەوێ بۆ خانەقای مەولانا، هەر لەوێ کەوشەکانم بکەمە پێم بڕۆمەوە، ئیتر بۆ چ بێمەوە خوارەوە».