کابرایەکی مایندۆڵی خۆی و کچەکەی و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  700 مشاهده

کابرایەکی «مایندۆڵ»ی خۆی و کچەکەی و ژنەکەی زستان ئەبێ، لەبەر بەفر و سەرما و سۆڵە ئەخزێنە ژوورەوە. ڕۆژێک ئاگریان کردبووەوە مەنجەڵێ «بڕویش»ی لەسەر بوو، بە دەوریا دانیشتبوون، کچە «ما»ی بڕویشەکەی ئەهێنایەوە، کتوپڕ پریشک بڕویش کەوتە سەر گۆنای کچە و زۆر عەزیەتی دا، وتی: «ئەی گووم تێکردی». باوکەکە دانیشتبوو هەڵیدایەوە، وتی: «ئەی کێری کەرم بە قوزتابا، خۆ چێشتەکەت پیس کرد». دایکەکەش ڕووی کردە مێردەکەی وتی: «گووم کرد بە ڕیشتا ئەوە بۆ چ قوزی کچەکەمت دڕی؟». وەڵڵا لەسەر ئەمە ماڵ تێکچوو، ژڵژە کەوتە ئاوایی.