کابرایەکی هەبوو لەو سەرشیوە مام وسووی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
941 مشاهده
کابرایەکی هەبوو لەو سەرشیوە «مام وسوو»ی ناو بوو، زۆر پیر و ئیفتادە بووبوو، ژنێکی جوانی هەبوو. عەنبەری ناو بوو، ڕۆژێک مانگی ڕەشەمێ بوو، مام وسوو سەیری کرد دوو پشیلە خەریک گەمە و گاڵتەن، ئەمیش بایەکی تێکەوت بانگی کرد عەنبەر، عەنبەر خێرا وەرە. تا عەنبەر هات و خۆی ساز کرد، مام وسوو بایەکەی نیشتەوە، وتی: «عەنبەر هەڵیگرە بۆ مانگی ڕەشەمێی ساڵی دوایی».