حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ گێڕایەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  681 مشاهده

حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ گێڕایەوە وتی:

کابرایەک لە «تاریەر» هەموو ساڵێ کە عێل ئەڕوا بۆ کوێستان، ئەگەڕێتەوە لە ناو دار و دەوەنەکانا خۆی دائەگرت جوان و شتی لێ ئەدزین، ڕۆژێک خێڵ ئەڕوا و هەرچەندە ئەکا دەرفەتێ دەست ناکەوێ شتێک بدزێ، ئەیەوێ بگەڕێتەوە سەیر ئەکا وا لە دوای خێڵەوە پیرێژنێکی زۆر پیر گۆچانێکی بە دەستەوەیەوە هات. کابرا دزە ئەڵێ: خۆ من هیچم دەست نەکەوت با سەیرێ بکەم بۆ خۆم. ئەچێ لە پشتەوە ئەڵێ «خوو»، لەگەڵ خوو کردنا پیرێژن لەسەر گازی پشت ئەکەوی و هیچ هەڵناسێتەوە. هەتیوەکە ئەڵێ وا چاکە بیگێم. ئەیگێ و لە پاشا لێی ئەپرسێ: میمکە ئەوە ترسای؟ ئەڵێ: ئەرێ بەخوا. کابرا وتی ساڵی دوایی هەر لەو وەختەدا چوومەوە بۆ تاریەر تێفکریم پیرێژنەکە گۆچانێکی بە دەستەوەیە و بە ناو دەوەنەکانا ئەسووڕێتەوە، ئەڵێ: «خوو، خووکەرەکەی پار، بم وە قوروانت بێرەوە، بێرەوە میمکی خۆت بترسێنەوە».