مەلا حەمەمینە شێتە هەبوو وەختێ خۆی لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  731 مشاهده

مەلا حەمەمینە شێتە هەبوو وەختێ خۆی لە سولەیمانی لە خانەقای مەولانا ژوورێکیان دابوویە لەوێ ئەنووست. ژوورەکە قاپی نەبوو، حاجی فەقێ ئەڵێ قاپیەکی بۆ دروست کەن من پارەکەی ئەدەم. مەلا حەمەمین ئەمەی زۆری پێخۆش ئەبێ. هەر خێرا ئەچێ بۆ لای وەستا کەریمی دارتاش بۆ ئەوە قاپی بۆ دروست کا، وەستا کەریمیش ئەڵێ جا مەلا تۆ ئەندازەت نەهێناوە من چۆن قاپیت بۆ دروستکەم؟ مەلا حەمەمینیش ئەڵی هەر ئێستا ئەچم ئەندازەکەت بۆ دێنم، ئەچێتەوە هەر چەند ئەکا نازانێ ئەندازەی ئەم دەرگایە چۆن بگرێ، ئەکەوێتە بیری کە بە باڵی خۆی ئەندازەکە بگرێ. هەر دوو باڵی ڕەپ ئەکا بەو جۆرە ئەندازەکە ئەگرێ و ئەگەڕێتەوە بۆ لای وەستا کەریم. لە ڕێگادا ئەکەوێتە چاڵێکەوە دەست ئەکا بە هاوار هاوار، پێئەزانن یەکێک ئەیەوی دەری بێنێ بەتەمایە بنەوێ لە پەلی، ئەڵێ: «کوڕە نەکەی. بنەوە لە ڕیشم با ئەندازەکەم لێ تێک نەچێ».