مستەفا نەریمان گێڕایەوە وتی ساڵێک لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1084 مشاهده

مستەفا نەریمان گێڕایەوە وتی:

ساڵێک لە گوێ سیروانە شوانێک لەو بەر ئاوەکە شوانێکی جافی بەرچاو ئەکەوێ. بانگ ئەکا هۆ هۆ شوان. ئەمیش ئەڵێ هۆ. ئەوی تر لە بوارەکەوە بۆی دێتە ئەم بەرەوە، ئەڵێ: کورە شوانە تۆ نازانی من تاهای حەمە جانم، چۆن ئێژی هۆ؟ وە کەلام ئێستە وەم تفەنگە ئەتکوژم. ئەویش ئەڵێ: برا کوشتنی گەرەک نییە، بچۆرە ئەو بەر بانگ کە هۆ شوان، منیش ئێژم: «هۆ بەڵێ، هۆ بەڵێ، ئیتر کوچکت لێ نەوارێ بۆ چی ئەمکوژی؟».