تا لە من ئەو ماهی چاوبەخومارە خۆی ون کردووە

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 2 دقیقه  1079 مشاهده
تا لە من ئەو ماهی چاوبەخومارە خۆی ون کردووە
تفڵی دڵمی تووشی بیماری سەروبن کردووە
من لە حەڵقەی خەتمی نازا زۆر هیلاکی غەمزە نیم
ڕابیتەی ئەبرۆ جگەرمی ئەنجن ئەنجن کردووە
قەت بە بێداریم نەدی تالیع، ئەڵێی مامانی دەهر...
گۆشی ئەم منداڵە بەدبەختەی بە نووستن کردووە
تۆ خودا با هیندە بگریم تا بزانن شارەزووراعلام
سەیلی فرمێسکی من ئاوی زەڵماعلامی لیخن کردووە
خوا لە دزیایشاعلام هەتا ئەحمەد بڕندەاعلام و تا پریساعلام
تا عەبابەیلێاعلام و هەڵەبجەمکانی قیبلە بۆ من کردووە
ئەی فیدای ڕەحم و وەفاتان بم، مەگەر من یۆسفاعلامم
ئەم برای خۆتانە وا ئاوارە و ون کردووە
ئێوە عیلم و في المثلعربی بەندەش مەلا، بێ ئیختیار
خوا منی بۆ خوانی وەسڵی ئێوە نەوسن کردووە
گەر کەتان و ڕۆژپەرستی ئێوە نیم، بۆ ڕۆژ و شەو
ڕووم لە مانگ و ڕۆژی وارماوااعلام و بێدناعلام کردووە
نامەتان نایێت و ئەشزانن کە چاوڕێژی ئەزەل
چاوی تاریکی منی بەو سورمە ڕۆشن کردووە
هێندە بێ ڕەحمن ئەڵێی ئاسنگەری ڕۆژی ألَسْتعربی
دەرحەقی من لەوحی دڵتانی لە ئاسن کردووە
گەر ئەپرسن چۆنە بێخودتخلص؟ دڕک و داڵی دەشتی ئیشق
دوور لە ئێوە پێی دڵیشی دەرزیئاژن کردووە