تا لە من ئەو ماهی چاوبەخومارە خۆی ون کردووە

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 2 خولەک  1076 بینین
تا لە من ئەو ماهی چاوبەخومارە خۆی ون کردووە
تفڵی دڵمی تووشی بیماری سەروبن کردووە
من لە حەڵقەی خەتمی نازا زۆر هیلاکی غەمزە نیم
ڕابیتەی ئەبرۆ جگەرمی ئەنجن ئەنجن کردووە
قەت بە بێداریم نەدی تالیع، ئەڵێی مامانی دەهر...
گۆشی ئەم منداڵە بەدبەختەی بە نووستن کردووە
تۆ خودا با هیندە بگریم تا بزانن شارەزوورناوی تایبەت
سەیلی فرمێسکی من ئاوی زەڵمناوی تایبەتی لیخن کردووە
خوا لە دزیایشناوی تایبەت هەتا ئەحمەد بڕندەناوی تایبەت و تا پریسناوی تایبەت
تا عەبابەیلێناوی تایبەت و هەڵەبجەشوێنی قیبلە بۆ من کردووە
ئەی فیدای ڕەحم و وەفاتان بم، مەگەر من یۆسفناوی تایبەتم
ئەم برای خۆتانە وا ئاوارە و ون کردووە
ئێوە عیلم و في المثلعەرەبی بەندەش مەلا، بێ ئیختیار
خوا منی بۆ خوانی وەسڵی ئێوە نەوسن کردووە
گەر کەتان و ڕۆژپەرستی ئێوە نیم، بۆ ڕۆژ و شەو
ڕووم لە مانگ و ڕۆژی وارماواناوی تایبەت و بێدنناوی تایبەت کردووە
نامەتان نایێت و ئەشزانن کە چاوڕێژی ئەزەل
چاوی تاریکی منی بەو سورمە ڕۆشن کردووە
هێندە بێ ڕەحمن ئەڵێی ئاسنگەری ڕۆژی ألَسْتعەرەبی
دەرحەقی من لەوحی دڵتانی لە ئاسن کردووە
گەر ئەپرسن چۆنە بێخودناسناوی ئەدەبی؟ دڕک و داڵی دەشتی ئیشق
دوور لە ئێوە پێی دڵیشی دەرزیئاژن کردووە