ئیلاهی ئەم گوڵی نەوڕەستە هەر دائیم بەهاری کەی

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  1202 بینین
ئیلاهی ئەم گوڵی نەوڕەستە هەر دائیم بەهاری کەی
لە باخی پڕ لە میوەی توولی عومرا کامگاری کەی
پەری تەقوا و عیفریتی هەوا و نەفسی موسەخخەر بن
لەسەر تەختی سولەیمانی بڵەند و پایە داری کەی
لە ئەوجی مەیمەنەتدا وەک هومایونی موبارەک بێ
لە بورجی مەعریفەتدا هەر وەکوو ڕۆژ ئاشکاری کەی
ئەوی ئەم نەونەمامی جۆیی عیرفانەی نەوێ یاڕەب
لەڕووی چاک و خراپا هەر تەرێق و شەرمەزاری کەی
بە تەئریخی لە دایک بوونی ئەو دائیم ئەڵێ بێخودناسناوی ئەدەبی:
خودا وەک باب و باپیری وەحیدی ڕۆژگاری کەیحسێبی ئەبجەد: خدا وک بابُ باپیری وحیدِ روزگاری کی