بێخود کە وا بە جان و دڵ ئەی خواجە بەندەیە

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  654 مشاهده
بێخودتخلص کە وا بە جان و دڵ ئەی خواجە بەندەیە
بەندەی وەفای شێخەکەی ئەحمەد بڕندەاعلامیە
عەبدولکەریمی خۆم کە لە باخی مەحەببەتا
وەک گوڵ بەڕووی هەموو کەسەوە دەم بە خەندەیە
ڕۆحم لە خۆشی قاقەزەکەت زوو کە دەر نەچوو...
جانسەختە، تیرەبەختە، نەفامە و سەهەندەیە
یا شێتی عەشقی دڵبەرە ئاگای لە خۆی نییە
یا وەحشییێکە هەمدەمی دەعبا و دڕندەیە
تریاقی نامەکەت کە گەیی بێخودتخلصی سەلیم
باکی لە ماری غەم نییە گەرچی کوشندەیە