بێخود کە وا بە جان و دڵ ئەی خواجە بەندەیە

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  650 بینین
بێخودناسناوی ئەدەبی کە وا بە جان و دڵ ئەی خواجە بەندەیە
بەندەی وەفای شێخەکەی ئەحمەد بڕندەناوی تایبەتیە
عەبدولکەریمی خۆم کە لە باخی مەحەببەتا
وەک گوڵ بەڕووی هەموو کەسەوە دەم بە خەندەیە
ڕۆحم لە خۆشی قاقەزەکەت زوو کە دەر نەچوو...
جانسەختە، تیرەبەختە، نەفامە و سەهەندەیە
یا شێتی عەشقی دڵبەرە ئاگای لە خۆی نییە
یا وەحشییێکە هەمدەمی دەعبا و دڕندەیە
تریاقی نامەکەت کە گەیی بێخودناسناوی ئەدەبیی سەلیم
باکی لە ماری غەم نییە گەرچی کوشندەیە