بێ قەدی تووبایی تۆ سەروی ڕەوانم بۆ چییە

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  2633 مشاهده
بێ قەدی تووبایی تۆ سەروی ڕەوانم بۆ چییە!؟
جەننەتی فیردەوس و عومری جاویدانم بۆ چییە!؟
تا موژە و ئەبرۆیی جەوهەرداری تۆ بێ ئەسڵەحەم
خەنجەری قەزبین و شمشێری دەبانم بۆ چییە!؟
ڕۆژی وەسڵت هەر سبەینێیە کە وا پڕتەو نەدا
من لە تاریکی شەوی هیجرا ژیانم بۆ چییە!؟
سەیری تۆی گەر پێ نەکەم کوێر بم، ئەگەر چاوم بوێ!
وەسفی تۆی گەر پێ نەکەم لاڵ بم، زمانم بۆ چییە!؟
تا بەهاری ڕوویی گوڵڕەنگت بڕێژێ ڕەنگی حوسن
سونبول و نەسرین و لالە و ئەرخەوانم بۆ چییە!؟
بۆ قەدی هەروەک عەسایە غەیری قومری مەشرەبان
هیچکەسێ نازانێ ئاهی ناتەوانم بۆ چییە!؟
جێگە گازی من هەتا ئەو ڕوومەت و ئەو لێوە بێ
سێوی سەردەشتاعلام و هەناری شارەباناعلامم بۆ چییە!؟
تۆ کە چاوت پێم بڵێ دەرسی زوبانی ئەجنەبی
وەک موفەتتیش بەگ ئیتر من تەرجومانم بۆ چییە!؟
یار کە فەرمووی بێرە باغی ڕوومەوە بۆ گوڵچنین
بێخودتخلص ئیتر ئیزن و پرسی باخەوانم بۆ چییە!؟