ئەحەی نازێ هەبوو لە سولەیمانی مامەڵەی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  938 مشاهده

ئەحەی نازێ هەبوو لە سولەیمانی، مامەڵەی لەگەڵ ئەو شارەزوورەدا هەبوو، یەکێ لەو کەسانە کە ئەم شتی ئەدانێ، مارف ناوێک بوو، خەڵکی ئاوایی مستەفا. شکاتی لێ کردبوو هێنابووی بۆ سولەیمانی و بردبووی بۆ مەحکەمە. حاکم لە ئەحە ئەپرسی دەعوات چییە لەم کابرایە؟ ئەڵێ قوربان پەنجا ڕوپیەم لایەتی. ئەڵێ: تۆ ئەڵێی چی کابرا؟ ئەڵێ: قوربان درۆ ئەکا، وەو سەی ساقە هیچی لام نییە. ئەڵێ: ئەحە تۆ سەنەدت هەیە؟ ئەڵێ: «نەوەڵڵا». ئەڵێ: کە واتە ئەتوانی سوێندی بدەی. ئەحە ئەڵێ: قوربان سوێندی چی؟ ئەم کابرایە نە نوێژ ئەکا نە هیچ، لە کوێ ئیمانی بە سوێن هەیە؟ هەر خێرا مارف هەڵئەداتێ دەستی بەرز ئەکاتەوە و ئەڵێ: ترحێو حاکم، کێ نوێژ ناکا».