مەلا ڕەئوف بۆی گێڕامەوە وتی ئەحمەدی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  662 مشاهده

مەلا ڕەئوف بۆی گێڕامەوە وتی:

ئەحمەدی حاجی فەتاح لە سولەیمانی لە ماڵی خۆیا نازداری باوک و تاقانەی دایک بوو. کەوای شیرداخ و سەڵتەی ماوەت و چەفتە و مشکی، ئەمانە هەمووی هەر لەو ئەوەشایەوە. لە سەفەر بەلکدا برا بۆ عسکەری، لە شەڕێکا گوللەیەکی بەرئەکەوێ، ئەبێ بە هۆی تێکچوونی ئەقڵی. کە گەڕایەوە بۆ سولەیمانی لەبەر ئەو تێکچوونی ئەقڵەی، ئەو ناز و نیعمەتی پێشووە، هەمووی زەمان پەردەی چەوسانەوەی بەسەرا هێنا و وای لێ هات بە شەو لە خانەقای حاجی مەلا عەلی ڕۆژی ئەکردەوە.

مەلا ساڵحی مەلا زوبەیر لەوێ بوو. ڕۆژێک لەسەر شۆریا لەگەڵ مەلا ساڵح تێک ئەچن و دەری ئەکا و پێی ئەڵێ: بۆ چ گەڕت بەم خانەقای پێچاوە و بچۆرە شوێنێکی تر! ئەحمەد ئەغاش پێی ئەڵێ:

«بڕۆ مردووی مرێ، سەرت ئەڵێی سەری قومقومۆکەیە، تا بوورئاغاسیەکی وەکوو من نەبێ کێ لەم سواڵکەرایەتیا، تۆپیوخانەیەدا ڕۆژ ئەکاتەوە؟»