عومەر قەزاز هەبوو لە سولەیمانی لە کاتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  714 مشاهده

عومەر قەزاز هەبوو لە سولەیمانی. لە کاتی خۆیا فرە شۆخ و شەنگ و لاوچاک بوو، دەوری گەنجایەتی گۆڕیەوە بە دەوری پیری. کوێستانی سەر و ڕیشی لە خاڵ خاڵی دەرچووبوو، بووبوو بە کڵووی بەفر. ئەم عومەر قەزازە جارێک ئەچێتە بەغدا، کە لە سولەیمانی دەرئەچێ سەری سپی ئەبێ کە ئەگەڕێتەوە ئەم مووە سپییانە ڕەش ئەبنەوە. تومەس ئەمە باوە لە بەغدا مووی سەر بۆیە ئەکەن، ئەویش وایکردووە، کوڕوکاڵ ڕۆژێ دائەنیشن و بڵاوی ئەکەنەوە کە عومەر قەزاز سەری قیرتاو کردووە، ئەویش لە ئەنجاما ئەڵێ: «باوکم ئێوە دەخلتان چییە؟ من سەری خۆمە و گووی تێئەکەم».