ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
2 دقیقه
1034 مشاهده
ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا
داد لەدەس گەردوون و چەرخی کەچڕەوی
ڕەببی ئەی دنیا دەوامت قەت نەبێ
ئەی فەڵەک تۆش تا قیامەت نەسرەوی
وەک گڕت بەردایە عالەم هەر وەکوو...
قونبولەی زەڕڕی لەسەردا بۆ زەوی
خادیمێکی جانفیدا و میللەتپەرەست
داهییەکی گۆشەگیر و مونزەوی
فەیلەسووفێکی ئەدیبی قەومی کورد
عالمێکی بەرزی ماددی و مەعنەوی
خاوەنی ژیناعلام و قسەی پێشینیاناعلام
ساحیبی ئینشا و ڕۆحی مەولەویاعلام
باخەوانی چارباخی پیری تووساعلام
گەنجەوانی پەنج گەنجی گەنجەویاعلام
بولبولی گوڵزاری «تەبریزی» لەقەب
قومریی سەروی ڕیازی مەسنەوی
موحییی مەعنایی مردووی نەزم و نەسر
هەر وەکوو ئەنفاسی پاکی عیسەوی
وەک حەمەد پاشااعلام، بەڵام بێ شێرەوان
کردبووی شێری وەفا ڕام و کەوی
مەجلیس ئارایی ئەدیبانی زەمان
پیری دنیایی و جەوانی ئوخرەوی
حاجی تەوفێقاعلام دەستی «شێرۆیە»ی ئەجەل
ڕۆحی شیرینی دەرێنا خوسرەوی
سەد کە ئیمڕۆ پێ لەسەر شانۆی سەمای
تۆش سەری بەرزت ئەبێ سوبحەی نەوی
ڕۆژی ڕووناکت مەگەر ئاوا بووە
بۆیە بێخودتخلص تیرە دڵ چەشنی شەوی
تۆش ئەگەیتە ئەوجی مەحبووبی خودا
گەر بە میعراجی سەخادا سەرکەوی
کاکە اَلنّاسُ نِيامٌعربی پێت ئەڵێ
ئەو کە وا بیدارە، تۆ مەستی خەوی..