ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
1031 بینین
ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا
داد لەدەس گەردوون و چەرخی کەچڕەوی
ڕەببی ئەی دنیا دەوامت قەت نەبێ
ئەی فەڵەک تۆش تا قیامەت نەسرەوی
وەک گڕت بەردایە عالەم هەر وەکوو...
قونبولەی زەڕڕی لەسەردا بۆ زەوی
خادیمێکی جانفیدا و میللەتپەرەست
داهییەکی گۆشەگیر و مونزەوی
فەیلەسووفێکی ئەدیبی قەومی کورد
عالمێکی بەرزی ماددی و مەعنەوی
خاوەنی ژینناوی تایبەت و قسەی پێشینیانناوی تایبەت
ساحیبی ئینشا و ڕۆحی مەولەویناوی تایبەت
باخەوانی چارباخی پیری تووسناوی تایبەت
گەنجەوانی پەنج گەنجی گەنجەویناوی تایبەت
بولبولی گوڵزاری «تەبریزی» لەقەب
قومریی سەروی ڕیازی مەسنەوی
موحییی مەعنایی مردووی نەزم و نەسر
هەر وەکوو ئەنفاسی پاکی عیسەوی
وەک حەمەد پاشاناوی تایبەت، بەڵام بێ شێرەوان
کردبووی شێری وەفا ڕام و کەوی
مەجلیس ئارایی ئەدیبانی زەمان
پیری دنیایی و جەوانی ئوخرەوی
حاجی تەوفێقناوی تایبەت دەستی «شێرۆیە»ی ئەجەل
ڕۆحی شیرینی دەرێنا خوسرەوی
سەد کە ئیمڕۆ پێ لەسەر شانۆی سەمای
تۆش سەری بەرزت ئەبێ سوبحەی نەوی
ڕۆژی ڕووناکت مەگەر ئاوا بووە
بۆیە بێخودناسناوی ئەدەبی تیرە دڵ چەشنی شەوی
تۆش ئەگەیتە ئەوجی مەحبووبی خودا
گەر بە میعراجی سەخادا سەرکەوی
کاکە اَلنّاسُ نِيامٌعەرەبی پێت ئەڵێ
ئەو کە وا بیدارە، تۆ مەستی خەوی..