مامۆستا مەلا کەریمی بیارە لە بابە ڕەسووڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1063 مشاهده

مامۆستا مەلا کەریمی بیارە لە بابە ڕەسووڵی دۆڵاشی ئەیگێڕایەوە، وتی: ئەوڵێ و ئەولەسەن هەبوون لە سنە، برا بوون. خوشکێکیان هەبوو سانیە خانمی ناو بوو، ئەمانە کوڕ و کچی ئا حەمەمرا بوون. ئەم ئا حەمەمرا زاوای ماڵی ئاسەف دیوان بوو، ئا حەمەمرا عەمری خوای کردبوو، ئەوڵێ کە برا گەورە بوو، هەموو ماڵەکەی داگیر کردبوو، بەشی ئەولەسەن و سانیە خانمی نەئەدا، گەلێ دەمەقڕە لە ناویانا پەیدا ببوو، هیچ کەڵکی نەبوو. لە ئەنجاما ڕۆژی ئەولەسەن بە سانیە خانم ئەڵێ:

«ئا باجی بێژە بە ئا برام، مەرحوومی باوکم پووڵ و ماڵێکی بۆ بەجێ هێشتگین، سەر بێریتە سەر ڕاسی، حەساومان چەس پێمان بدا، ئەگەرنە تڤەنگەکەی خوابیامەرزی باوکم تێرم، خۆراکێ بارووتی تێئەکەم، پۆخێ پەمگیچ ئەخەمە ناوی، تەرەقەکەیچ ئەنێینە بان مەمکەکەی ئەیتەقێنین، سا ئیتر چی ئەوێ با بوێ. زاڵەدار زاڵە ئەترەکێنێ «فی النار»، حامڵە حەمل ئەخا بە توون و تەوەسڵ».