سەمینی ئەمین هەبوو خەڵکی فرقان بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  930 مشاهده

«سەمینی ئەمین» هەبوو خەڵکی «فرقان» بوو، ئەویش ئەچێ بۆ بەیانلو و بۆ ناو شایی و هەڵپەڕکێ، کیژانی کڵاو لار کڵاو کلار هەڵئەپەڕن، سەمینیش دەست ئەگرێ، دەهۆڵ و زووڕنا دێتە برەدەمی کابرای زووڕنا ژەن، دەمی زووڕناکەی ئەکاتە ئاسمان، سەمین نیو ڕوپیە دەردێنێ و ئەیدا بە دەهۆڵکوتەکە کە بیکا بە شاباش، ئەڵێ: بێژم هی کێیە؟ سەمین ئەڵێ: بێژە سەمینی ئەمینی میر محەمەد خانزەی ڕۆژبەیانی فورقانی. ماڵیان ها لە بان خانیە فروقان!

کابرای چاوەش ئەڵێ: بگرە باوە سەگ کوتە ڕوپیەکەت ئەی پێچوپلوچە وە من نییە و تڕێت!