دوو کچی سەرە لەو سەرە دانیشتبوون لەبەین...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  986 مشاهده

دوو کچی سەرە لەو سەرە دانیشتبوون لە بەین خۆیانا دەردەدڵ و ڕاز و نیازی خۆیان بۆ یەک هەڵئەڕشت و ئەگێڕایەوە، یەکێکیان بە وی کەیانی ئەوت: ئەرێ توخوا کچێ بۆ مێرد ناکەی بە عەمەدی وەتمانێ؟ ئەمیش وتی:

«وەڵڵا خوشکێ ئەگەر عەمدی وتمانی تۆزێ لاو چاکتر و نەختێ دەوڵەمەندتر و چکێ پۆشتەتر و پێچێ وەجاخ زادەتر بووایە مێردم پێدەکرد، بەلانی کەمەوە دەگەڵ ئەوەش کە ئەمانەی نییە، هەر داواشی بکردمایە شووم پێدەکرد، بەڵام ناشوکوری نەبێ لە عاستی من بوویتە دیواری قایمی چ قسان ناکا؟»