کاک هەژار گێڕایەوە و وتی جەهانگیر ئاغا...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1176 مشاهده
کاک هەژار گێڕایەوە و وتی:
«جەهانگیر ئاغای» دەوەشاری پیاوێکی جوان و کەڵەگەت و شۆخ و شەنگ بوو، ڕۆژێک ئەچێتە «ورمێ» لەسەر جادەیەکا سەیر ئەکا وا ئافرەتێکی پاشەڵ گەردەڵی دەرپێ تەنگی سمت پڕ لە پستان لە پێشیەوە ئەڕوا، ئەمیش شوێنی ئەکەوێ. لە پاش ماوەیەک لە پشتەوە دەستێک بۆ ئافرەتەکە ئەبا. ئافرەت ئەگەڕیتەوە ئەوەی بشێ و نەشێ لە جنێودان لە فەزیعەت بە جەهانگیر ئاغا هیچ درێغی ناکا. ئەمیش هیچ دەنگ ناکا تا ئەو بە تەواوی ماندوو ئەبێ، ئەمجا پێی ئەڵێ: «بەخوا دایکم تۆیش هەقتە، من لەبەر قەرزاری و پەرێشانی خۆیشم نازانم چی ئەکەم».