لەو ناو مەنگۆڕایەتیە ژنێک هەبوو...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1178 مشاهده
لەو ناو «مەنگۆڕایەتیە» ژنێک هەبوو «شەمێ»ی ناو بوو. ئای ڕاست ئای درۆ، شەمێ ناوی بە خراپ دەرچووبوو، ڕۆژێک خزمەکانی شەمێ و بوختانکەرەکان بە تفەنگ ئەنیشنە ناو یەک و دەست ئەکەن بە کوشتاری یەک! شەمێ، کە وا ئەزانێ هەڵدێت و ڕووبارێک ئەبێ لە ڕووبارەکە ئەپەڕێتەوە، لەو کاتەدا زەلامێکیش لەو بەر ئاوەکەوە دێت و گوێی لە تەق وهۆڕی تفەنگی ئاوایی ئەبێ، لە شەمێ ئەپرسێ: دایکم! ئەم تەقە و کوشتار و هەرایە لەسەر چییە و بۆ چییە؟
شەمێش ئەڵێ: «بەخوا برام ئەوە هەمووی لەسەر شەمێیە و شەمێش ئاگای لە هیچ نییە».