فەقێ شێتە هەبوو لەو بناری هەڵەبجە و شارە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
784 مشاهده
فەقێ شێتە هەبوو لەو بناری هەڵەبجە و شارەزوورەدا بەوەوە گرتبووی کە بزانێ ئەوە هەر ئەڵێن هیچ هیچ، هیچ، چییە؟ هەر چەندە ئەگەڕا و ئەیپرسی هیچی بۆ دەر نەئەکەوت؛ هەر شتێک تۆ بیگری لە ئاستی خۆی شتێک بوو. هیچ شتێک نەبوو کە شت نەبێ.
ڕۆژێک هەر لە هەڵەبجە بە لای کەلاوەیەکدا تێپەڕی هەر وا لە خۆیەوە. سەری کێشایە کەلاوەکەوە. کە سەیر ئەکا وا کابرایەکی گژن نیشتووە بە بەر کەرێکەوە! لێی پرسی: ئەوە چی ئەکەی؟ کابرا وتی: هیچ. ئەمیش وتی: ها! ئەوە ئێستە زانیم هیچ یانێ کەر گاین!