لەو خۆشناوەتییە کابرایەک وەختی خۆی میر ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  497 مشاهده

لەو خۆشناوەتییە کابرایەک وەختی خۆی میر، ژنێکی بۆ هێنابوو، کابرا ژنەکەی مردبوو، لەسەری پایزا چووبووەوە بۆ لای میر و پێی وتبوو: میران دەبێ ئەمجارەش خەمێکم لۆ بخۆی. مەبەستی ئەوە بوو ئەبێ ژنێکی ترم بۆ بێنی. میریش پێی ئەڵێ: خەمی چت لۆ بخۆم؟ مەگەر گوویەکت لۆ بخۆم؟

کابراش ئەڵێ: بە خودای میرم ئەگەر ئێستاشم لۆ نەخۆی دەبێ بەهارێم هەر لۆ بخۆی!