لە ساڵی غەزا غەزای عروسکەی پێشوا سالاری...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
746 مشاهده
لە ساڵی غەزا غەزای عروسکەی پێشوا، سالاری سابڵاخ لە موکریان، حاجی مەلا عەبدوڵڵایەک هەبوو مەلای گوندەکەی بوو. ئەچێتە بن دەستیەوە پێی ئەڵێ: ئەمە غەزایە و بۆ دینی ئیسلامە. هەر کەس بچێت بۆ ئەو غەزایە ئەگەر بکوژرێت شەهیدە و حەو حۆری لە بەهەشتا ئەدەنێ. ئەگەر خۆ نەشکوژرێ ئەوا ئەبێ بە «غازی» و ماڵ و تاڵانێکی زۆریشی دەست ئەکەوێ.
بەم قسانە سالار هەڵئەخڕێنێ بۆ غەزا لەگەڵ چەند سوارێکا ئەیاننێرێ ئەچن. ئەو سەرگەرم ئەبێ. عروس زۆر خراپ دەوریان ئەدەن. جا سالار لەو ئابڵۆقەدانەدا ئەیوت: خوایە تۆ ئەمجارەش شەهیدم مەکە تا دەستم ئەگات بە دەستی حاجی مەلا عەبدوڵڵا بزانم ئەگەر غەزا وا شتێکی سووک و ئاسانە، خۆی بۆ چی نەهات و وا بەمجۆرە ملی ئێمەی پێوە کرد!