کابرایەکی کەلهوڕ لەو موکریانە مەڕوماڵاتێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  663 مشاهده

کابرایەکی کەلهوڕ لەو موکریانە مەڕوماڵاتێکی زۆری هەبوو. لە زستانا هەچ تفاقێکی بۆ خستبوون هەمووی پێ دابوون بەو نیازەی کە سەرەتای بەهار هاتووە ئیتر ماڵات درئەچێ؛ کە چی لە ناکاو بە بیست شەو دوای نەورۆز بەفرێکی تێ ئەکا ماڵەوماڵ ناکرێ.

کابرا سەر بەرز ئەکاتەوە بۆ ئاسمان و ئەڵێ: بڵێم چی و چیت پێ بڵێم. ئەو ئیشانەی تۆ ئەیکەی ئەگەر من بمکردنایە ئێستە حەو زەمان بوو ڕیشیان تاشیبووم لە «چەخەتو» یش کردبوومیان بەو دیوا!