کابرایەکی کرمانج لەو بناری دزەییە سێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  500 مشاهده

کابرایەکی کرمانج لەو بناری دزەییە سێ بەگاییئەوەیە کە سێ لنگەگای هەیە بە نۆرە هەر جارە و تاکەوتاک ئەیانخاتە پاڵ یەک و جووتیان پێ ئەکا. ئەکا. ئەو گایە کە لە بەیانییەوە نا نیوەڕۆ جووتی پێکردوو لە نیوەڕۆ بە دواوە ئەوە بەرەڵا ئەکا و تاکەکەی تر دێنێت کە تا ئەو وەختە حەسابووەوە ئەو ئەخاتە پاڵ ئەم لنگە.

جا ئەم کابرایە لە باتی یەکێ لە گاکان کەرێکی هەبوو، سێ بە گاییەکەی بە کەرەکە ئەکرد. لەو وەختەدا کە بەستبووی و جووتی ئەکرد، ئەمین ئاغا هەبوو لەگەڵ چەند خزمەتکارێکیا بەوێدا تێئەپەرین. کە سەیر ئەکا ئەم کابرایە بە لنگە گایەک و گوێدرێژێک جووت ئەکا پێی ئەڵێ: خاڵە بریا لنگەکەی تریشت گا بایە!

کابراش ئەڵێ: ئاغام گایە، هۆ لەوێ!

[پەنجە بۆ گا حەساوەکە درێژ ئەکا] خزمەتکارەکان ئەیانەوێ تووڕە ببن ئەمین ئاغاش ئەڵێ: دەستی لێ مەدەن ئەگینا ئەنگۆش دەگێت!