مەلا ئەوڕەحمانی چەرمەڵە هەبوو پیاوێک لێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  487 مشاهده

مەلا ئەوڕەحمانی چەرمەڵە هەبوو، پیاوێک لێی پرسی: ئەرێ مامۆستا ڕاستە پیاو ئەتوانێ جن ببینێ؟

ئەویش ئەڵێ: بەڵێ ڕۆڵە ڕاستە؟ پیاو بێنێ مێشکی مێشوولە و هێلکەی مێروولە جوان جوان پێکەوە بکوتێ، بە کلچێوکی لوولاقی فیل بیهێنی بە چاویا جن ئەبینێ!