لەو وڵاتی سوێسنایەتییەدا کابرایەکی سوێ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
641 مشاهده
لەو وڵاتی «سوێسنایەتی»یەدا کابرایەکی سوێسنی ئەبەن بۆ لای مەلا بۆ ئەوە ژنی لێ مارەکا. مەلا هەندێ شتی فێر ئەکا و پاشان ئەپرسێ: ئەرێ کاکە برا مەزهەب چەندە؟ ئەڵێ قوربان چوارە. مەلا پێی ئەڵێ: عام فەرین، چی و چین؟ ئەڵێ: قوربان! مەڵکەڕی، بەراجی، باسکی کۆڵەسی، دۆڵی قازانیئەم چوار ناوە ناوی چوار شوێن و بەراون لەو وڵاتە! مەلا ئەڵێ: بەڕاستی باشی ئەزانی و مەزهەب زانین هەر ئەبێ وا بێ.