ئینگلیز تازە وڵاتی داگیر کردبوو ئەمین ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
764 مشاهده
ئینگلیز تازە وڵاتی داگیر کردبوو «ئەمین بەگی قامیش» ئەکرێ بە قائیمقام لە چوارتا. خەبەریان دایە کە وا
«حاکمی سیاسی» ئەچێ بۆ ئەوێ و پێیان وت کە جارچی بخاتە ناو شاری چوارتاوە بۆ ئەوەی جاڕ بدا ناو شار پاک و پوختە بکەنەوە ئەویش وتی: جارچی بۆ چییە؟ ئەمن خۆم چیمە؟ هەر کردی بە گەڕەکەکەیا و چووە سەر بانەکە و بانگەوازی کرد: هۆ خەڵکی چوارتا! سبەینێ حاکمی سیاسی ئینگلیز «تۆبڵیۆت» ناو دێت بۆ ناو دێ. بە ئەمری حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگی مودیر ماڵ، گوێلکۆڵان ببەستنەوە، بەر ماڵ و کۆڵان پاک بکەنەوە. ئەوەی نەیکا هەر بە ئەمری حەمەد بەگی لە دایەلێی ئەکوتم. ئەمین بەگ!