مەلا سەعیدی مەنگوڕی هەبوو پیاوێکی ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  551 مشاهده

مەلا سەعیدی مەنگوڕی هەبوو پیاوێکی فەقیرۆکە و زۆر قسە لەسەر خۆ بوو و زۆر کەمیش پێئەکەنی. سۆفی ئەوڵایەکەش هەبوو ئەویش هەر پیاوێکی ساویلکە بوو. جارێک ئەم سۆفی ئەوڵایە لە مەلا سەید ئەپرسێ: مامۆستا لە شەرعا درووستە پیاو چاو بنووقێنێ، بیر لە ژنێکی تر بکاتەوە و بچێتە لای ژنی خۆی؟ مەلاش ئەڵێ: نا بابە نابێ، درووست نییە تۆ لە سپی خەڵکی ڕەق کەیت و لە ڕەشی خۆتی خەی!